zagros news agency

یەکەم کەشتی ئەمریکی بەرەو غەززە به‌ڕێكه‌وت

 

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ڕێگەی دەریاوە هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە کەرتی غەززە دەکات، کەشتیی “ژەنەڕاڵ فرانک ئێس بیسۆن” بەڕێکەوت.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەشتیی سوپای ئەمریکا ژەنەڕاڵ فرانک ئێس بیسۆن لە ڕێگەی ڕۆشتنی بەرەو ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە بنکەی هاوبەشی لانگلی یوستیسی بەجێهێشتووە.

هەروەها ڕوونیکردەوە کە ئەم کەشتییە پاڵپشتییە لۆجستییە کەمتر لە ٣٦ کاتژمێر دوای ئەوەی بایدن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕێگەی دەریاوە هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە کەرتەکە دەکات ، ڕۆشتووە.

هەروەها لە تویتێکدا لە ئەکاونتەکەیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ئاشکرایکردووە کە کەشتییەکە “یەکەم ئامێری هەڵگرتووە بۆ دامەزراندنی بەندەرێکی کاتی بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان.

No description available.

al arabiya

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆکی حەزکورد: دەوڵەتی تورکیا گرنگی زیاتر بە زمانی کوردی بدات

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 17 چەکداری پەکەکە و یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح