zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بردیەوە و لیڤەرکوزنیش خۆی گەیاندە پلەی دووەم

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی گەڕی شەشەم، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی سالزبۆرگ بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە لە سوودی پاریس بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بۆ خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 30دا گونچالۆ ڕامۆس گۆڵێکی بۆ پاریسیەکان تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 72دا پاریس توانی گۆڵی دووەم لەڕێگەی یاریزان نونو مێندز تۆماربکات،

هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و هەوڵەکانیان چڕکردەوە تا لە خولەکی 85 دوێ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یاریێکی تردا بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی ئینتەر میلان بوویەوە،

 

لە ئەنجامدا لیڤەرکوزنی ئەڵمانی توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە یانە ئیتاڵیەکە بهێنێت، تاکە گۆڵی یارییەکەش یاریزان نۆردی مۆکیلی لە دوا خولەکی یاسای و لە خولەکی 90دا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و یانەی پاریسیش بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە ڕیزبەندی 24 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

یۆڤانتۆس لەگەل ئەستێرەیەکی خۆی ناگاتە رێکەوتن

یاسین