zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەرکردایەتی گریزمان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

لە یەکەم یاری ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سلاڤیا براتیسلاڤای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست سلاڤیا هێنا.

 

لە تایمی یەکەم ئەتلەتیکۆی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کردو دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان جولیان ئەلڤارێز و ئەنتوان گریزمان لە خولەکەکانی 16 و 42 تۆماریانکرد، ئەو تایمەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەکەی میوان لە خولەکی 51 دا لەڕێگەی یاریزان داڤید ستریلێس گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە،

بەڵام دڵخۆشی سلاڤیا ئەوەندەی نەخایاند کاتێک لە خولەکی 57 گریزمان گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی س بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ و چووە پلەی 10یەمی ڕیزبەندی، یانەی براتیسلاڤاش هیچ خاڵی نییە و لە پلەی کۆتاییدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە هۆى جێبەجێکردنی یاساى جەعفەرى 800 دایکی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکەن

سەڵاح

دوو كەس بەزۆر مەڕێک لە شوانێک وەردەگرن و ڤیدیۆشی پێدەكەن، كە بڵێ، زەكاتە و پێیان دەدات

سەڵاح

ئەلسودانی: عێراق هێرشە ناوخۆییەکانی دژی ئیسرائیل پووچەڵکردەوە

یاسین