zagros news agency

بەڕێوەبەردنی هەرجۆرە چالاکییەکی مەدەنی لە رحای باکووری کوردستان قەدەغەکرا

پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک، بەڕێوەچوونی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، مانگرتن، چالاکیی گۆڕەپانیی و تەواوی چالاکییەکانی ریکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغەکراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، بڕیارەکە ناوەندی قەزا و تەواوی شار و شارۆچکەکانی ئەم پارێزگایە دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەی پارێزگای رحادا هاتووە، مەبەست لەم بڕیارە پاراستنی ئەمنیەتی گشتی و پێشگرتن لە ڕوودانی هەر جۆرە کردەوەیەکی تێکدەرانەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

سەڵاح

حووسییەكانی یەمەن لە بەغدا بارەگا دەكەنەوە

سەڵاح

لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بڵاودەکرێتەوە

سەڵاح