zagros news agency

ئێران باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

 

حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند، دەستەی تەحریر شام باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە دیمەشق دەپارێزێت.

حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند، “دەبێت دەستەی تەحریرشام ئاسایشی باڵیۆزخانەکەمان لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها بەڵێنیان داوە لە بەڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق دەست بەکارەکانمان بکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هیوادارین بەم زووانە باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق دەست بە کارەکانی بکاتەوە”.

هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیمەشقی کۆنترۆڵکرد و دواتر لە تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوبژیوانەکەی یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤالیکانۆ کێشەی نوێ دروست دەکات

یاسین

ئۆتۆمبێلی TOGGی تورکی لە بازاڕەکانی ئەڵمانیا و مەترسی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکە هەیە ​

گوران

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین