zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین .

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/12/15

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەزایەک هۆشداری دەدات: تا ساڵی 2050 زیاتر لە سێیەکی دانیشتووانی ئێران بەساڵاچوو دەبن

یاسین

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا: حەماس پلانی هێرشی تیرۆریستی لە ئەورووپا هەبووە

یاسین

به‌وێنه‌.. لە هەولێر نمایشی ئۆتۆمبێلی وەرزشی و کلاسیک بەڕێوەچوو

سەڵاح