ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەینێ له‌ شه‌ش پارێزگاى عێراق پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێته ئاستى به‌ستن

 

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی پێشبینی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما لە هەندێک لە پارێزگاکان دابەزن بۆ ئاستى بەستن، لەنێویشیاندا بەغدا.

لە ڕاگه‌یاندراوێكی ده‌سته‌كه‌دا، هاتووه‌، “کەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، سارد دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن بە گشتی”.

ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، “بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و کەربەلا ده‌بێت كه‌ 16 پله‌یه‌، ئەنبار 15، سه‌ڵاحه‌دین و دهۆك و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا 14، میسان و دیوانیە و نەجەف و موسه‌نا و بەسرە 18 پله‌ دەبێت”.

لە درێژەی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “نزمترین پلەکانی گەرما لە دهۆک و هەولێر -2، نەینەوا -1، سلێمانی -4، بەغدا و دیالە 0 دەبێت، هەروەها ئەنبار، سەڵاحەدین، کەرکووک و بەسرە 1 پلە دەبێت”.

ئاماژە بەوەش کراوه‌، “رۆژی چوارشەممە کەشوهەوا ڕوون و سارد دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات”. پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ڕۆژى پێنجشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا ڕوون دەبێت له‌گه‌ڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵاتدا، کەمێک بەرز دەبنەوە”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، “پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵات، نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە لە شوێنە جیاجیاکانی وڵات. پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، به‌ڵام لە ناوچەی باشوور كه‌مێك بەرز دەبێتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای رووداوی تەقینی باڵۆنەكان لە هەولێر چەندان كارگەی نایاسایی داخران

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

گوران

سێ تۆمه‌تبار به‌ بڕی 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

سەڵاح