zagros news agency

ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندان

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك بۆ سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندان بڵاو دەكاتەوە و داوا دەكات ئەوانەی تا ئێستا كارتی نیشمانییان نییە، پێویستە بە زووترین كات دەری بهێنن، بە پێچەوانەشەوە كاریگەری لەسەر مووچەكانیان دەبێت.

لە نووسراوێكدا كە هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ واژۆی لەسەر كردووە، ئاماژە بەوەدراوە كە سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندان ئەوانەی تا ئێستا كارتی نیشتمانییان نییە، پێویستە بەزووترین كات دەری بهێنن.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە كە كارتی نیشتمانی بەشێكە لە داواكاری حكوومەتی ئیتیحادی بۆ مووچە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە هەر كەسێك كارتی نیشتمانی نەبێت، كاریگەری لەسەر مووچەكەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

سەڵاح

قەیرانی ئاو و کارەبا لە ئێران: دۆخی ١٨ پارێزگا تێکچووە

یاسین

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی شەهیدانی 1ی شوبات

سەڵاح