zagros news agency

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن گۆڵبارانی فرایبۆرگی کرد

لە یاری هەفتەی 15ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی فرایبۆرگ بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا لیڤەرکوزن گۆڵبارانی فرایبۆرگی کرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەکەی چاڤی ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد، بەڵام یاریزان فلوریان وێرتز لە خولەکی 33دا لێدانەکەی لەدەستدا،لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان پاتریک چیک گۆڵی یەکەمی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، لە تۆڵەی لەدەستدانی لێدانی سزاکە، یاریزان وێرتز گۆڵی دووەمی لیڤەرکوزن تۆمارکرد، دوای تەنیا چوار خولەک فرایبۆرگ گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە،

لیڤەرکوزن بەمە نەوەستاو توانی سێ گۆڵی تر لەلایەن یاریزان پاتریک شیک لە خولەکەکانی 67، 74 و 77 تۆماربکات و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرکوزن بە 32 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، فرایبۆرگیش 24 خاڵی هەیە و پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کەرکووک دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

یاسین

بارسێلۆنا یاریزانێکی مان سیتی دەکاتە ئامانج

یاسین

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی ستەم و تیرۆر و تۆقاندن ڕووی تێدەکەن

یاسین