zagros news agency

لالیگا.. ریال مەدرید بە ئاسانی بردەوە و بە پێش بارسا کەوت

لە یاری بەهێزی ئەمشەوی لالیگا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی سڤیلیا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە سڤیلیا بهێنێت.

 

هەر لە یەکەم تایمدا یانەی مێرنگی باشتر دەرکەوت و توانی لەو تایمەدا سێ گۆڵ لە ڕێگەی هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ، ڤالڤێردی و ڕۆدریگو لە خولەکەکانی 10، 20 و 34 تۆماربکەن،

دوای ئەوە یاریزان ڕۆمێرۆ توانی گۆڵێک بۆ سڤیلیا تۆماربکات لە خولەکی 35دا و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 53دا برایم دیاز بە ئاسیستێکی ئێمباپێ گۆڵی چوارەم و دڵنیایی ریالی تۆمارکرد، دواتر هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر،

ئەوەبوو لە خولەکی 85 یاریزان دۆدێ گۆڵی دووەمی سڤیلیای تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لەدوای ئەتلەتیکۆی یەکەم، سڤیلیاش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی ئەمشەو لە سوودی لیڤەرپوول دژی چێڵسی یەکلاکرایەوە

یاسین

مانچستەر سیتی توانی سەرکەوتن بەسەر کریستاڵ پاڵاس بەدەست بێنێت

یاسین

لە هەولێر بۆ ئەمساڵى خوێندن ( 19 ) قوتابخانەى نوێ بە ڕووى خوێندنى قوتابیان دەکرێتەوە

یاسین