چەند خولەكێك بەر لە ئێستا، لە بالیكەسیر لە توركیا، لەناو كارگەیەكى دروستكردنى تهقهمهنى، تەقینەوە رووی دا و زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە، لە تەقینەوەكەدا 12 كەس گیانیان لەدەست داوە و چەندینیش بریندار بوونە.
ئیسماعیل ئوستەئۆغڵو، پارێزگاری بالیكەسیر، قسەی بۆ میدیاكان كرد و ئاماژەی دا، تاوەكوو ئێستا نازانرێت هۆكاری تەقینەوەی ئەو كارگەیە چی بووە، بەڵام 12 كەس كوژراون سێ كهسى دیكهش بریندارن.
رەنگە ژمارەی قوربانییەكان زیاد بكات، چونكە كرێكارێكی زۆر لەناو ئەو كارگەیە بوونە و بەشێكیان بێسەروشوێنن.