zagros news agency

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

داهاتووی ئەستێرەی مەغریبی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید “ئیبراهیم دیاز” حاڵی یانەکەی سەر لێشێواو کردوە،چونکە مەدرید دەیانەوێت یاریزانەکە بمێنێتەوە بەڵام لەکاتێکدا یاریزانەکە جێگەی لە پێکهاتەی سەرەکی کەمە.

بەهۆی هەبوونی مباپێ و ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ،یاریزانەکە دەرفەتی کەمی هەیە بۆ یاری کردن،بەڵام هێشتا یاریزانەکە دەیەوێت لە مێرێنگی بمێنێتەوە تاکو ببێتە بەشێک لە داهاتووی تیپەکە.

جێی ئاماژەیە بۆ بۆند کردن لە دیاز یانە گەورەکان لە سەر هێڵن بە تایبەت ئەی سی میلان،هاوشانی ئەویش یانەکانی ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند کە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

یاسین

وزیری نێوخۆی ئێران: شه‌ش ملیۆن بیانی لە ئێران دەژین

سەڵاح

Xiaomi هاوشێوەی Apple سیستەمی وەشانی گۆری

یاسین