zagros news agency

پارێزگای هەولێر: لە نزیکترین کاتدا بازاڕی قەیسەریی بە ڕووی هاووڵاتییان دەکرێتەوە

 

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە نزیکترین کاتدا بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،26ی12ی2024 له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پارێزگا، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و ئێستا کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بە ڕووی هاوڵاتییان دەکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان دەکەنەوە.

بازاڕی قەیسەریی ھەولێر دەکەوێتە بەرامبەر قەڵای ھەولێر و کەوتووەتە نێو جەرگەی شاری هەولێر و مێژووی دروستکردنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە. بازاڕی قەیسەری کە رووبەرەکەی نزیکەی 50 هەزار مەتری چوار گۆشەیە، سەدان دوکانی دیکە هەیە و رۆژانەش هەزاران هاووڵاتی سەردانی بازاڕەکە دەکەن. لەسەر شێوەی پیتی لاتینی بینیاتنراوە. بریتیە لە شێوەی ھۆلێکی بەرز و فراوان کە ھەردوولای بەریزە ژووری تێدا دروستکراوە بۆ فرۆشگا. لە سەرەوەی چەند کونێک ھەن کە بۆ ھەواگۆرک و ڕووناکی بەکارھاتوون. بەچەند دەرگایەک دەتوانیت بچیتە ژوورەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: تا ئێستا دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن وەڵام داوەتەوه

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و ئیپراتۆری ژاپۆن کۆدەبێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە

یاسین