شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند “پێشبینی ده‌كرێت ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو به‌فر له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێت”.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لەوە كردوە”كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان كۆتایی ھاتووه و به‌گشتی له‌ئه‌مڕۆوه تا نزیكه‌ی 14 رۆژی داھاتوو عێراق و ھه‌رێمی كوردستان به‌كه‌شێكی سه‌قامگیردا تێپه‌ڕده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ،له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ش 1/1/2025 بای باكووری رۆژھه‌ڵات له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و به‌گشتی ناوچه شاخاویه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێم چالاك ده‌بێت به‌خێرایی 15-30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و تا كۆتای ھه‌فته رۆژی ھه‌ینی 3/1/2025 به‌رده‌وامی ئه‌بێت”.
هەروەها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو “پله‌كانی گه‌رماش به‌درێژای 14 رۆژی داھاتوو زیاتر له ئاستێكی جێگیردا ده‌بێت و گۆڕانكاری ئه‌وتۆ روونادات”.
راشیگه‌یاندووه ،پێشبینیمان وایه مانگی یه‌كی ساڵی داھاتوو له‌نێوان مه‌ودای 12/1/2025 بۆ 20/1/2025 ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ھاتنی شه‌پۆلێكی جه‌مسه‌ری به‌ھێزی سه‌رما و به‌فر بارینه‌وه و به‌فر له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێت”.