ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کارتی زانیاریی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: تائێستا 42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی دەرهێنراون. هەروەها 93٪ـی عێراقییەکان لە کارتی نیشتمانی تۆمارکراون.

 

عەمید میقداد میری ئەوەشی ئاشکرا کرد، 38 فەرمانگە لە ناوخۆی عێراق و 7 ناوەند لە دەرەوەی وڵات هەیە، بڕیاریشە چەندین ناوەندی دیکە لە دەرەوەی وڵات بکرێنەوە.

 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەک ملیۆن و 600 کارتی نیشتمانی ڕەنگاوڕەنگ دەرهێنراون.

 

لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە کارتی زانیاریی دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە،  ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی بەڵگەنامەکانی (ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی )، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە

یاسین

دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی لە نەجەف داوای دامەزراندن دەکەن

سەڵاح