zagros news agency

ئەمساڵ به‌به‌های پێنج ملیار و 141 ملیۆن دینار پڕۆژە لە بنەسڵاوە جێبەجێكراون

تەنیا لە ساڵی 2024دا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە گوژمەی (5 ملیار و 141 ملیۆن و 475 هەزار)دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و داهاتی شارەوانی بەپێی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ژمارەیەك پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی و ئاوەڕۆ و سەوزایی جێبەجێكراون.

پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی ناوخۆ و سەرەكی، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و بۆیەكاریی شەقام و شۆستە، هەروەها بایەخدان بە دوورگە ناوەندی و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەوانی.

ناو و گوژمەی پرۆژەكان:

– پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم لە سەنتەری لاوان، بازاری سەرەکیی بنەسڵاوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگەى هەولێر، بە گوژمەی (١،٦٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

– پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (٤٨،٩٠٠،٠٠٠)دینار.

– پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگە بە گوژمەی (٥٠،٢٠٠،٠٠٠)دینار.

– پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی گوندی گەڕەسۆر لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (١٥٢،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

– پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکانی بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی(٨٧،٤٠٠،٠٠٠)دینار.

– پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە نێوان ئاڵتوون ستی و هیران ستی لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (٢٢،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

– پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەسۆر لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی(١٠٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

– خاوێنکردنەوە و سەوزکردنی دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی بنەسڵاوە لەسەر پێشینەی شارەوانی بەگوژمەی(٩،٣٧٥،٠٠٠)دینار.

– بۆیەكردنی دووسايدى ئاڵتوون لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی(٤،١٠٠،٠٠٠) دینار.

–سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر داهاتی پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی(٣،٥٠٠،٠٠٠)دینار.

– دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی تەعجیل بە هاوکاری تيمى ئامێرەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

– پڕۆژەی دروستکردنی شەقام بۆ شوقەی شەهیدان لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی(٥٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

– دروستکردنی شەقامی دووساید لە ئاوێنەی شار بۆ شوقەكانی شەهیدانی شەڕی داعش لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

No photo description available.

May be an image of 6 people, street and road

May be an image of 2 people and road

May be an image of 1 person and text

No photo description available.

May be an image of 2 people and text

No photo description available.

May be an image of 2 people

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

یاسین

ڕێککەوتنی بازرگانیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و هیندستان

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس به‌دواداچون بۆ بڕیارێكی دادگای فیدرالی ده‌كات

یاسین