zagros news agency

جۆلانی: ئێران دەبوایە لە پاڵ گەلی سووریا بوەستێت

 

“ئەبو موحەممەد جولانی” ڕێبەری گرووپی حاکم بەسەر سووریادا، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی کانوونی یەکەم، به کەناڵی “العربیەی گوت: “ئازادکردنی سووریا، ئەمنیەتی ناوچە، کەنداو و سووریا هەتا ٥٠ ساڵی داهاتوو دەستەبەر دەکات.”

ئەبو موحەممەد جولانی گوتی: “ئێمە بەدوای پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموواندا دەگەڕێین. سەرەڕای ئەو برینانەی کە هەبوون، لەگەڵ بارەگاکانی ئێران مامەڵەمان کرد. چاوەڕێی لێدوانی ئەرێنیمان لە لایەن ئێرانەوە دەکرد. ئێران دەبوایە لە پاڵ گەلی سووریا بوەستێت.”

جۆلانی گوتی:”هیوادارم ئێران تێگەیشتنی دەربارەی دەستێوەردان لە ناوچەکە بگۆڕێت. ئەم قۆناغە پێویستیی بەوەیە ئێران به سیاسەتەکانیدا بچێتەوە. زۆر لایەن لە ناوچەکەدا خوازیاری ڕۆڵی ئەرێنی ئێرانن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

حوسییەکان کەشتییەک دەکەنە ئامانج و هەڕەشەی توندبوونەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

یاسین

قاسم ئەعرەجی: ڕێگە بە بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی نادەین

سەڵاح