سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جیمی کارتەر لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و هاوکات سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن نۆی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، وەک ڕۆژی ماتەمینی نیشتمانیی وەک ڕێزێک بۆ جیمی کارتەر ڕاگەیاند.
“سەنتەری خێرخوازی کارتەر” لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جیمی کارتەر لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی پلاینز سەربە ولایەتی جۆرجیا کۆچی دوایی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە، جیمی کارتەر، بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکا بوو کە لە ژیاندا مابوو و باسی لەوەش کردووە ک ناوبراو بەھۆی خراپی تەندروستییەوە، زیاتر لە ساڵێک بوو لە ماڵەکەی خۆیدا لەژێر چاودێریدا بوو.
جیمی کارتەر کە ٣٩ھەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو لە ساڵی ١٩٧٧ بۆ ١٩٨١ سەرۆکی ئەو وڵاتە بوو، ھەروەھا ڕۆڵی گرنگ ھەبوو لە ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ھەمبەر پرسە ھەستارەکاندا، وەک پرسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ھەروەھا جیمی کارتەر لە ساڵی ٢٠٠٢دا، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت، چونکە بەردەوام ھەوڵەکانی لە پێناو چارەسەری دوو دەوڵەتیی لە فەڵەستین خستبووەگەڕ.
ھاوکات کۆشکی سپی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن نۆی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، وەک ڕۆژی ماتەمینی نیشتمانیی وەک ڕێزێک بۆ جیمی کارتەر ڕاگەیاندووە.