zagros news agency

سەرۆکی دەم پارتی: ئێستا کاتی هەنگای کردەییە

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی رایگەیاند، سەردانەکەی شاندی دەم پارتی بۆ دوورگەی ئیمڕاڵی دەستپێکێکی خێردارە، ئێستا کاتی هەنگاوی کردەییە و پێویستە تورکیا بڕیاری خۆی بدات.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پەیامێکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دیدارەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و شاندی دەم پارتی ئاشکرایکرد، سەردانەکە دەستپێکێکی خێردارە بۆ دیموکراسی و برایەتیی تورک و کورد و پتەوکردنیی ئەو پەیوەندییە. باخچەلی راشیگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە قسەکان بکرێنە کردار، ئەنجامەکانیشی رابگەیەندرێن. سەرۆکی پەهەپە باسی لەوەشکرد، نابێت هیچ هەنگاوێک لە سێبەری تیرۆر بمێنێتەوە، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بابەتی هەرە لەپێشینەیە بۆ فەراهەمکردن کۆدەنکیی کۆمەڵگا و برایەتیی. قسەکەی باخچەلی دوای ئەوە دێت، دوای دیدارەکە، ئۆجەلان ئامادەیی خۆی بۆ قۆناغی نوێ راگەیاندبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی شۆفێرە ڕفێنراوەکەی ڕێگای بەغدا – کەرکووک دۆزرایەوە

سەڵاح

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. تۆرینۆ میلانی شۆک کرد و شکستی پێهێنا

یاسین