zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. تۆرینۆ میلانی شۆک کرد و شکستی پێهێنا

لە یارییەکی هەفتەی 37 ی خولی ئیتاڵیا میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی تۆرینۆ بوەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی تۆرینۆ میلانی شۆک کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا تۆرینۆ گورزی خۆی وەشاند و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 26 و 40دا لە ڕێگەی یاریزانان زاپاتا و ئیلیچ تۆماربکەن.

 

لە سەرەتایی تایمی دووەم و لە خولەکی 46دا تۆرینۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد،

لە خولەکی 55 یانەی میلان لەلایەن ئیسماعیل بن ناسر بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ رۆسۆنێری کەمکردەوە، بەڵام ئەم گۆڵە بەس نەبوو و یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، میلان 74 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم جێگیرە و تۆرینۆش بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ چووە پلەی نۆیەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك دابەزی

سەڵاح

مالپەری Archive هاک کراوە تەواوی زانیاریەکان دزەی پێکراوە

سەڵاح

ئاگاداریەک لەبارەی نوێکردنەوەی پسولەی خۆراکەوە

یاسین