zagros news agency

ڕوانگەی سووری: فڕۆکەیەی پڕ لەکەرەستەی سەربازیی لە عێراقەوە هاتووەتە سووریا

ئەمڕۆ شەممە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە لە عێراقەوە هاتبوو، لە بنکەیەکی ئەمەریکا لە شارۆچکەی ئەلشەدادی لە باشووری حەسەکە نیشتووەتەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: فڕۆکەکە شەوی ڕابردوو نیشتووەتەوە، پڕ بووە لە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی، فڕۆکەکە لە عێراقەوە هەڵفڕیوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی ناوچەکەدا دێت.

بەگوێرەی ڕوانگە، “هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە هێنانی هێزی سەربازی لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.”

ئاشکراشی کرد، ئەمە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە گەیشتنی کەرەستەی سەربازی و چەکی پێشکەوتوو لەناو فڕۆکەیەکی بارهەڵگردا، بە یاوەری هێلیکۆپتەرێکی سەربازی بۆ بنکەی خەراب ئەلجیر لە لادێی ڕمێلان لە باکووری حەسەکە.

نۆ بنکەی ئەمەریکی لە سووریا جێگیرکراون، یەکێکیان لە تەنەف لە لادێکانی حمسە، دوویان لە لادێکانی دێرەزوور و شه‌ش بنکەش لە پارێزگای حەسەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانی دەست بەسەر کارگەیەکدا دەگرێت کە گەنمی قەدەغەکراوی تێدابووە

یاسین

کاراگەر ڕەخنە لە ئارنۆڵد دەگرێت

یاسین

وەزیری بەرگریی‌ ئەمریکا: مانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا پێویستە

یاسین