zagros news agency

مووچەی کارمەندانی کەرتی حکوومیی ٤٠٠ لەسەد زیاد دەکات

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ (یەکشەممە ٥ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٥) لە زاری وەزیری دارایی سووریاوە ڕایگەیاند: مووچەی بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی‌ی ئەم وڵاتە بە ڕێژەی چوارسەد لە سەد زیاد دەکرێت.
ڕۆیتەرز لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە، وەزیری دارایی سووریا ڕایگەیاندووە ئەم زیادکردنە وەک ڕێکارێکی خێرا جێبەجێ دەکرێت.
لەلایەکی ترەوە کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاوی‌کردووەتەوە: وەزیری دارایی سووریا گوتوویەتی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دوای گۆڕینی پێکهاتەی داییران، بە ڕێژەی ٤٠٠٪ زیاد دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە بەهای مووچەکان دەگاتە ١.٦ تریلیۆن لیرەی سووری لە مانگێکدا، گوتی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ئەمڕۆ و سبەینێ دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد دەستگیر دەكرێن

یاسین

دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد

یاسین

دانا غاز: به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر ئاسایی بووه‌وه‌

دڵشاد