zagros news agency

نرخى گۆشتى سوور دابه‌زێندرا

راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى چاودێریى بازرگانیى سۆران، ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه‌ 7ى 1ى 2025) ڕایگه‌یاند، كه‌ ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گۆشتفرۆشه‌كان كۆ بووه‌وه‌ و بڕیاریان له‌سه‌ر نرخى گۆشتى سوور دا.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌: “ئەمرۆ بە هەماهنگیى قائیمەقامیەتى قەزاى ناوەندى سۆران و بەرێوەبەرى چاودێرى بازرگانى سۆران لەگەل نوێنەرى گۆشتفرۆشەکان کۆ بوونەوە سەبارەت بە نرخى گۆشتى سوور، بریار درا بە دابەزاندنى نرخى گۆشت بەم شێوەى خوارەوە :-

1. گۆشتى گێسک و بەرخ کراوە بە 16000 دینار

2. گۆشتى نەرمکى گۆلک 14000 دینار

3. گۆشتى گۆلک بە ئیسکەوە 12000 دینار

4.هیچ گۆشتفرۆشێک (قەسابخانەیەک) نابێت گۆشت لەناو قاپ دابندرێت.

5. داشکادن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەبێ رەزامەندى.

6. بە هیچ شێوەیەک قیمەى ئامادەکراو رێگا پێدراو نیە، بە پێچەوانەوە رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رچاوه‌كان: زیاتر له‌ 120 گه‌نج له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوێر كراون

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی جووتسایدی ( شێخان-لالش) دادەنێت

سەڵاح

لەم ساڵدا زیاتر لە 60 حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغدا تۆمار کراوە

سەڵاح