ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەیەک لە نووسەران و چالاکان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

 

لە دژی لێدوانەكانی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، كە لە پۆلێنكارییەكدا قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كوردی بە شەهیدی پارتی و یەكێتی لە قەڵەم داوە، ژمارەیەك لە نووسەران و چالاكان و ڕێكخراوەكانی بواری جینۆسایدی گەلی كورد هەڵوێستیان وەرگرت و دەڵێن: دەبێت بۆ لێپێچینەوە بانگی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق بكرێت و بە ڕاگەیاندراوی فەرمی و بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی داوای لێبوردن لە ڕوحیی قوربانیانی جینۆسایدی کورد بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی 1ی 2025، ژمارەیەك نووسەر و چالاك و ڕێكخراوەكانی بواری جینۆسایدی گەلی كورد لە دژی لێدوانەكانی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە و ڕایانگەیاند: “بەداخ و سەرسوڕمانییەکی زۆرەوە، لەم ڕۆژانەدا (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، لە دوو چاوپێکەوتندا لە کەناڵی ڕووداو و کەناڵی (ای نیوز)ـی عێراقی، پۆلێنێکی نا لۆژیکی بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆساید گەلی کورد کرد، ئەویش بە پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال بە شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان بە شەهیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.”

ڕاشیانگەیاند: “ئەم پۆڵێنکارییەی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، وێڕای ئەوەی سوکایەتییەکی گەورەیە بە قوربانیان، هاوکات ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ کەمکردنەوەی بەهای بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، کە تاوانەکانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بارزانییەکانی وەك تاوانی جینۆساید ناساندووە.”

ئەمەی خوارەوە، دەقی ڕاگەیاندراوی ژمارەیەك لە نووسەران و چالاكان و ڕێكخراوەكانی بواری جینۆسایدی گەلی كوردە..

بەداخ و سەرسوڕمانییەکی زۆرەوە، لەم ڕۆژانەدا (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، لە دوو چاوپێکەوتندا لە کەناڵی ڕووداو و کەناڵی (ای نیوز)ـی عێراقی، پۆلێنێکی نا لۆژیکی بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆساید گەلی کورد کرد، ئەویش بە پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال بە شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان بە شەهیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەم پۆڵێنکارییەی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، وێڕای ئەوەی سوکایەتییەکی گەورەیە بە قوربانیان، هاوکات ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ کەمکردنەوەی بەهای بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، کە تاوانەکانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بارزانییەکانی وەك تاوانی جینۆساید ناساندووە.

ئەم لێدوانەی ناوبراو لە دوای هەڵدانەوەی گۆری بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە ناوچەی تەل شیخیەی بیابانی سەماوە بوو، کە ڕووفاتی منداڵی تەمەن یەك مانگی تێیدا بوو.. هەر بۆیە ئێمە پرسیاری ئەوە دەکەین، قوربانییەکی ئەنفالکراوی تەمەن یەك مانگ، چۆن پۆڵێنی حزبی بۆ دەکرێت، لە کاتێکدا ناوبراو هیچ واتایەکی ژیان نازانێت.

بۆیە وەك نووسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد، وێرای ئەوەی بە توندی لێدوانەکانی (ضياء کریم الساعدي)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان ڕەتدەکەینەوە، هاوکات داوا دەکەین:
یەکەم: لیژنەی شەهیدان و قوربانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی لێپێچینەوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکەن.
دووەم: لەسەر بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، بە ڕاگەیاندراوی فەرمی و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی داوای لێبوردن لە ڕوحیی قوربانیانی جینۆسایدی کورد بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. سێلتاڤیگۆ خاڵێکی گرنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

لەدوو رۆژی داهاتوو پارەی مووچە دەگات

یاسین