zagros news agency

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

 

بڕیارە دەروازەیەکی دیکەی سنوری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بکرێتەوە.

ئامانج لە زیادکردنی ئەم دروازیە، جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان کوردستان و تورکیایە و ئێستا کارەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێکردووە.

ئەم دەروازیە دەکەوێتە گوندێکی سەر بە ناحیەی ڕزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و 20 کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دوورە.

قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق بە گشتی ئێستا ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار  و زۆربەی ئەم ئاڵوگۆڕە لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین

فازل میرانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد

سەڵاح

ناوی سەرجەم فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو بوو

سەڵاح