zagros news agency

هەفتەی ئایندە شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە

بەگوێرەی هەواڵی میدیایەکی نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، هەفتەی ئاییندە شاندی دەم پارتی کە لە سرری سورەییا ئۆندەر، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان پێکهاتبوون، بۆ جاری دووەم سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی دەکەنەوە و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکەوێتەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە، لە دووەم کۆبوونەوەدا شاندەکە ناوەڕۆکی کۆبوونەوە سیاسییەکان لەگەڵ ئۆجەلان بەش دەکەن، دواتر دەکرێت لەهەمان کۆبوونەوە هەندێک پێناسەی نوێ بۆ کێشەکان دەکرێت بکرێت و سەردێری نوێ دەخرێنە بەرباس. بڕیارە دوای پارت و لایەنە سیاسییەکان، شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ سەلاحەددین دەمیرتاش و بەندکراوانی سیاسی کۆببنەوە و دواتر راگەیەندراوێکیان هەبێت. دوای ئەو هەنگاوەش بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک داوای قەرەبوومان کردووە

دڵشاد

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی نووسینی نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا به‌ پاره‌ و فرۆشتنه‌وه‌ی شوققه‌و خانوو پێش وه‌رگرتنی رووندەکاتەوە

سەڵاح

کوژرانی دوو برای کورد لە خۆی بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران

سەڵاح