zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کیارا فرانچینی، جێگری باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دابەزینی تێچووی گواستنەوە ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخەکان دەبێت

سەڵاح

لە دوای داخستنی پاڵاوگە نا یاساییەکان، کارگە و مۆلیدەى گەڕەکەکان پابەندى ژینگە پارێزى دەکرێن

یاسین

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات

یاسین