ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

 

بڕیاره‌ كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی 1ی 2025 په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكات.

به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئێزدی و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان له‌ عێراق بكات.

هه‌ر به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی تر ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر …. پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

یاسین

ئه‌مڕۆ 15 هه‌زار كه‌س له‌ ڕێگه‌ی (هه‌ژماری من)ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

سەڵاح

‎راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

گوران