zagros news agency

لە ئێران سەرقاڵبوونی هۆشی شۆفیران زیاترین هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆیە

سەرۆکی ناوەندی زانیاری پۆلیسی هاتوچۆی تارانی گەورە ڕایگەیاند ٤٤٪ی رووداوە کوشندەکانی هاتوچۆ لە ٩ مانگی رابردوودا لەم شارە گەورەیەدا بەهۆی “سەرقاڵ بوونی هۆش” بووە.
سەرهەنگ عەلی ئەسغەر شەریفی رۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار لە گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەنووساندا گوتی: “بەکارهێنانی مۆبایل، خواردن و خواردنەوە، جگەرەکێشان، سەیرکردنی دەوروبەر (سەیرکردن و سەرنجدان لە ریکلامە بازرگانییەکان) و قسەکردن لەگەڵ سەرنشینان هۆکاری بێ ئاگایی شۆفێرەکانن.”
بە گوتەی ئەو، زۆرترین بەشی “سەرقاڵبوونی مێشکی، بینین و بیستن”ی شۆفێرەکان بەکارهێنانی مۆبایل بووە.
ئەم بەرپرسە‌ی پۆلیسی هاتوچۆ گوتی بەکارهێنانی مۆبایل لە خێراییەکی زیاتر لە ٦٠ کیلۆمەتر سزاکەی ٤٠٠ هەزار تمەنە لەگەڵ سێ خاڵی نەرێنی بۆ شۆفێری تایبەت. ئەم سزایە بۆ خێرایی کەمتر لە ٦٠ کیلۆمەتر تەنها ١٠٠ هەزار تمەنە.
زۆربەی پسپۆڕان پێیان وایە نزمی رێژەی سزاکانی هاتوچۆ لە ئێران یەکێکە لە هۆکارەکانی زۆری سەرپێچییەکانی هاتوچۆ. هەندێک لە پسپۆڕان کێشە و نەبەسامانییە سیاسی، گوزەران و ژینگەییەکان وەک هۆکاری بێ ئاگایی هاوڵاتیان باس دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی تورکیا گۆڕانکاری لە سیستەمی خانەنشینی وڵاتەکەیدا دەکات

دڵشاد

ئاژانسی زاگرۆس: زانیاری له‌سه‌ر دانانی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كات

یاسین

ئیسرائیل هەڕەشە لە جێگرەوەی خامنەیی دەکات

یاسین