هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان لە ماوەی ساڵی 2024دا، 950 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیای S&P Global Commodity Insights ڕایگەیاندووە، “عێراق لە هەناردەکردنی نەوت بۆ هیندستان لە دوای ڕووسیاوە دێت، کە لە ساڵی 2024دا ڕۆژانە 950 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی هیندستان کرسووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا لە پلەی یەکەمی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ هیندستان دێت، کە ڕۆژانە یەک ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی هیندستان کردووە، سعوودیەش پلەی سێیەمی گرتووە، کە ڕۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی ئامارەکان، ئیمارات 490 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە ئەمەریکاش 200 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە.
عێراق پێش ساڵی 2023 بە دابینکەری سەرەکی نەوت بۆ هیندستان دادەنرا، کە 65%ی نەوتی خاوی خۆی بۆ ئاسیا و بەتایبەتی هیندستان و چین هەناردە دەکات.