zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکى کەمى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە(80) دۆلار و (63) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 56 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (78) دۆلار و(51)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی 39 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغی دووەمی هێلکاریکردنی شەقامی هەولێر – کرکوک كۆتایی هات

سەڵاح

چوار وڵاتی زلهێزی ڕۆژئاوا پڕۆژەبڕیارێکی نوێ لە دژی ئێران پێشکەشی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح