ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ چێژی تۆپی پێ لە لەندەن دەبێت

ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕی 21ی خولی نابابی ئینگلیزی یانەی ئاسێناڵ میوانداری یانەی تۆتنهام هۆسپێرز دەکات لەنێو یاریگای ئیمارات لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

یەکێک لە نازناوە باوەکانی یاری نێوان ئەو دوو تیپە “دێربی باکووری لەندەن”ە،کە هەردوو تیپ ماوەیەکی درێژە لە ئاڵەنگاری یەکترین بۆ ئیسپات بوونیان لە شاری لەندەن

ئەم وەرزە تۆتنهام ئاستی باش نەبووە و لەکۆی 20 یاری لە خولەکە 10 دۆڕانی هەبوو و پلەی 13ی ڕیزبەندی گرتووە بە 24 خاڵ و تیپەکە لەڕێی ئەم یاریەوە پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ نێو ڕکابەری خولەکە تاکو برینی خۆی ساڕیژ بکات.

هەرچی ئارسێناڵە پێچەوانەی تۆتنهام ئەم وەرزە ڕکابەری سەخت دەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە و بەردەوام نزیکی لیڤەرپولی پێشەنگ بووە و ئێستا گەنەرس پلەی سێیەمی خولەکەی داگیر کردوە و 6 خاڵ دوورە لە لیڤەرپولی یەکەم و 3 خاڵ دوورە لە نۆتینگهامی دووەم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتەری ئەڵمانیا: بەم زوانە ئێران دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق دەکات

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح