zagros news agency

ئەنچێلۆتی و ڕیاڵ مەدرید دەبێتە کێشەیان

سەرچاوەکانی نزیک لە ڕیال مەدرید ئاشتکرایان کردوە کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید ناڕازین لە کارلۆ ئاچێلۆتی ڕاهێنەری یانەکە و سەرجەم پلانەکانی ڕاهێنەرەکە بە بێ هەبوونی قازانج هەڵدەسەنگێـنن.

دوای شکستە گەورەکەیان لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر باسێلۆنای ڕکابەری سەرسەختیان دەنگی ناڕەزایی دژی بڕیارەکانی ئانچێلۆتی بەرزبۆتەوە و یانەکە چارەسەرەکانی ئەو ڕاهێنەرە بەخراپ دەزانێ.

تەنانەت گەیشتۆتە ئەو حاڵەی یانەکە بیرۆکەی گواستنەوە چەند یاریزانێک بۆ تیپەکە لە گواستنەوەی زستانە ڕەتبکەنەوە،کە لەلایەن ئانچێلۆتیەوە پێشکەش کراوە،چونکە پێیان وایە ئەوان بە هێنانی مباپێ و ئیندریک داواکانی ڕاهێنەرەکەیان جێبەجێ کردوە.

یانە شاهانەیەکە ئەم وەرزە لە پێکان تەنگی خواردوە بەتایبەت هێڵی بەرگری،کە هەر یەکە لە مێلیتاو و کارڤاخاڵ پێکانیان هەیە و هێڵی ناوەندی تیپەکەش شکستی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانێکی پێشووی بەرشەلۆنە دەکات

یاسین

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌بواری سه‌ربازی ئاشكرا ده‌كات

یاسین