zagros news agency

حەوت سووری لە بەغدا دەستگیر کران

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانییویانە حەوت کەس بەڕەگەز سووری لە ناو شوققەیەک لە ناوچەی عەلاوی لە بەغدا دەستگیر بکەن.

سەرچاوەکە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “دەستگیرکراوەکان سەر بە داعشن و خەریکی وێنەگرتنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی و بارەگاکانی تری سەربازی بوون، بە مەبەستی گەیاندنی ئەو زانیاریانە بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە ناو عێراق”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، “ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە، کە لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵی گرووپە گومانلێکراوەکەیان کردووە دواتر هەڵیان کوتاونە سەر و دەستگیریان کردوون.

گوتیشی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە گروپە تیرۆریستیەکەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح

٢٥ وڵات، لەنێویاندا بەریتانیا و فەڕەنسا، داوای ڕاگرتنی دەمودەستی شەڕی غەززە دەکەن

یاسین

لوکاشینکۆ: بیلاڕووس هاوکاریی سەربازی لەگەڵ ئێراندا دەکات

سەڵاح