وەزارەتی کارەبا ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممەوە، 08-01-2025، پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا “کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.”
دوێنێ هەینی، 17-01-2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوبەشانی کارەبای ئاگادار کردبووەوە “لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە. هەروەها بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکییەوە کارەکان دواکەوتووە.”