zagros news agency

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

قەتەر ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە سبەی یەکشەممە 19ی کانوونی دووهەم، کاتژمێر8:30 خوولەک بە کاتی ناوخۆیی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ماجد ئەنساری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە، ئاگربەست لە غەززە سبەی کاتژمێر 8:30 خوولەک بە کاتی ناوخۆیی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای ئاماژەکردن بە نێوەندگیری لە نێوان لایەنەکان، تێدا هاتووە، ئامۆژگاری براکانمان دەکەین کە خۆیان بپارێزن و بە وریاییەوە بجوولێنەوە و چاوەڕێی ڕێنمایی سەرچاوە فەرمییەکان بن.

ڕۆژی 15ی کانوونی دووهەم، ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لەسەر ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان گەیشتە ڕێککەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەربژارەکێ پارتی: ئارمانجا مە ژ پەرلەمانی ئاڤاکرنا ناڤچەیێن ژبیرکری یە

سەڵاح

یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای ئۆلمۆ دەکەن

یاسین

وەزارەتی كارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

سەڵاح