zagros news agency

مونۆز پێش یاری ڕیال مەدرید هۆشداری دەداتە ئۆساسۆنا

 

کاتێنا یاریزانی یانەی ئۆساسۆنا باسی لە ئامادەکارییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال مەدرید کرد لە لالیگا، ئەو پەیامانەی ئاشکرا کرد کە ڤیکتۆر مونۆزی هاوڕێی پێش یارییە پێشبینیکراوەکە بۆی ناردبوو.

کاتێنا وتی: مونۆز یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید شتێکی پێ ڕاگەیاندین کە پێشتر دەمانزانی: ڕیاڵ مەدرید تیپێکی گەورەیە و یارییەکە زۆر قورس دەبێت، لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتیدا کاردەکەین لەسەر هەندێک لایەن کە ڕەنگە دەرفەتێکمان پێبدات براوەبین و بە ئەنجامێکی ئەرێنی بێینە دەرەوە.

سەبارەت بە یاریزانە ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید، یاریزانی ئۆساسۆنا دەڵێت: هەموو یاریزانەکانیان باش و مەترسیدارن، هەریەکەیان شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی جیاواز دەربازببن لێت، بەڵام بۆ من تەرکیز لەسەر هێرشبەران دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوای کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی لە چین دەکات

یاسین

نرخی دۆلار لە ئێران لە ١٦٢ هەزار تومەن تێپەڕی

یاسین

ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ په‌یامێك بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرێن

یاسین