zagros news agency

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێل دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20/1/2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو،سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە 1ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە.

 

باس لەوەش كراوە، زیادكردنەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 22/1/2025، لە هۆڵی 1ی شوبات بەڕێوە دەچێت.

 

ڕوونیش كراوەتەوە، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

 

1– دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی حەوت ملیۆن دینار.

2– ڕسوومات و خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی كە زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

3– فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینەیی دەبێت و دیناری عێراقی لە كڕیار وەردەگیرێت.

4– كڕیار پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.

5– دەتوانن لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان لە شوێنی ئاماژەپێكراو ببینن.

6– وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە كۆی فرۆشتنەكە زیاد دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس جاکسن نهێنییەکانی منداڵیی لەگەڵ باوکی ئاشکرا دەکات

ART

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت کەڕنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

یاسین

زیانلێكەوتووەكانی لافاوی دهۆك قەرەبوو دەكرێنەوە

گوران