zagros news agency

١٢ چەکداری ئەرتەشی نیشتمانی لە هێرشێکی هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین کوژران

چاودێری سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شوێنی چەکدارانی ئەرتەشی نیشتمانییان لە نزیک بەنداوی تشرین کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ١٢ چەکدار کوژران.
هەروەها ١٠ چەکداری هەسەدە لە ئەنجامی شەڕی نێوان هەسەدە و چەکدارانی ئەرتەشی نیشتمانی لەو ناوچەیە بریندار بوون.
لە مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لە نێوان چەکدارانی ئەرتەشی نیشتمانی و هەسەدە لە بەنداوی تشرین بەردەومە، بەپێی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا لەو کاتەوە تا ئێستا ٤٥٢ کەس لە هەردوو لا، لەوانە کەسانی سڤیلیش، کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بۆ ٣٢٠٠ کەس بەرزبووەوە و ١٤٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما

یاسین

وەفاراری بۆ مرۆڤدۆستی هەڵەبجە، شەقامێک لە کەربەلا بەناوی هەڵەبجەوەو دەکرێت

سەڵاح