zagros news agency

ترەمپ بەڕێوەبەری پێشووی ” فاست‌فوود”یه کرد بە باڵیۆزی ئەمریکا لە یەکێتیی ئەورووپا

 

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند “ئەندرۆ پۆزدەر”، بەڕێوەبەری پێشووی خواردنگە‌ی خێرای “فاست‌فوود”ی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە یەکێتیی ئەورووپا هەڵبژاردووە.

ئەم بڕیارە ڕۆژێک دوای ئەوە ڕاگەیەندرا سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بەڵێنی‌ی دا  باجی گومرگی نوێ لە پەیوەندی بە بازرگانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دادەنێت.

“پۆزدەر” لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی ترامپدا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی کار پێشنیار کرابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی مەترسیی ئەوە هەبوو لە بەدەستهێنانی دەنگی سینات سەرنەکەوێت، کشایەوە.

تره‌مپ هەڕەشەی لە دەوڵەتانی ئەورووپایی کردووە ئەگەر نەوت و گازی زیاتر لە ئەمریکاوە هاوردە نەکەن، گومرگی هاوردەی بەرهەمەکان لەوانە هی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان زیاد دەکات.

ترەمپ ڕۆژی سێشەممە لە وتاری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی خۆیدا گوتبووی: “یەکێتیی ئەورووپا زۆر، زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکات.” ترامپ هەروەها گوتبووی تەنیا ڕێگەی دادپەروەرانە زیادکردنی باج لە سەر هاوردە بەرهەمی ئەم وڵاتانەیە.

سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا هەروەها هەڕەشەی کردووە کە گومرگیش بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان لە مەکسیک، کەنەدا و چینیش دادەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

ART

دۆڵه‌مه‌ری بۆ زاگرۆس: پڕۆسەی سیاسی عێراق بەبێ بەشداری و ڕەزامەندی پارتی ناتوانرێت بگاتە سەقامگیری و لێكتێگەیشتنی ڕاستەقینە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا كۆبووه‌وه‌

یاسین