zagros news agency

ژمارەی زیانی گیانیی ئاگرکەوتنەوەی بۆڵوی تورکیا گەیشتە ٧٨ کەس

 

وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بۆڵو لەدەستداوە، 78 کەسن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دادی تورکیا ئاشکرایکرد، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هوتێلەکەی پارێزگای بۆڵو ئاشکرای کرد، تەواوی تەرمەکان ناسراون و پشکنینیان بۆ کراوە، هاوکات ژمارەی تەرمەکان 78 کەسن.

رۆژی سێشەممە ئاگر لە هوتێلی گراند کارتال کەوت، دوای 11 کاتژمێر توانرا بکوژێندرێتەوە. لەو دۆسیەیەدا 11 کەس دەستگیرکران، دوای ئەو ڕووداوە هوتێلەکە لەسەر فرمانی داواکاری گشتی داخرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى تۆمار کرد

یاسین

حکوومەتی هەرێم سکاڵای یاسایی لەسەر بانکی TBI تۆمار کرد

سەڵاح