zagros news agency

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان سەردانێکی فەرمی بۆ بەغدا ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکان، ھاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، بەجیا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، فوئاد حوسێن و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت، دوای کۆبوونەوەی ھاکان فیدان و فوئاد حوسێن، هەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش ساز بکەن.

لە دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، لەنێویاندا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ڕاپەڕینە خوێناوییەکە؛ بەنگلادیش وادەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند

سەڵاح

دامەزراوەیەكی ئابووری: تێچووی یەک کاتژمێر کاری حکوومی لە عێراقدا دەگاتە 37 ملیار دینار

یاسین

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: پوتن بە ئێرانی گوتووە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتە سفر

سەڵاح