zagros news agency

عێراق دوای 40 ساڵ ڕووفاتی 21 کەسی لە ئێران وەرگرتەوە

 

یەکشەممە، 26ـ1-2025، عێراق و ئێران لە سنووری شەلەمچە لە بەسرە، ڕووفاتی 60 سەربازیان ئالوگۆڕکرد، کە هی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران بوون

بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆ، ئەمە 81ـەمین قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنی ڕووفاتەکانە لە نێوان عێراق و ئێران، ئاماژەیان بەوەش داوە،  “ئێران پاشماوەی 41 ڕووفاتی وەرگرتووەتەوە کە 16یان ناسراوەتەوە و 25 ڕووفاتشیان نەناسراونەتەوە.”

لەبەرانبەردا عێراق ڕووفاتی 21 کەسی وەرگرتەوە، کە تەنیا یەک ڕووفات ناسراوەتەوە و 20 ڕووفاتەکەی دیکە، ناسنامەیان نەناسراوەتەوە، هاوکات ئاڵوگۆڕەکە بە سەرپەرشتی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە دەروازەی شەلەمچە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل و میسر به‌ جیا تره‌مپ خه‌ڵات ده‌كه‌ن

سەڵاح

خوێندنی باڵا ناوى سێ یەکەمەکان بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی کرد

سەڵاح

“ئیف‌بی‌‌ئای” لە داوایەکی ترەمپ سەبارەت بەدەست‌ تێوەردانی ئێران دەکۆڵێتەوە

یاسین