ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێش ئه‌وه‌ى بگاته‌ ده‌ستى حزبوڵا، سووریا دەستی بەسەر بارێک چەکدا گرت

 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی کاتیی سووریا، ئه‌مڕۆ (یەکشەممە 26ى 1ى 2025)، دەستبەسەرداگرتنی بارێکی چەک کە بۆ حزبوڵای لوبنان به‌ڕێكرابوو، ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا (سانا) ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ڕێگاکانی قاچاخەوە لەسەر سنووری سووریا و لوبنان لە ڕێگەی شاری سەرغایا لە لادێکانی دیمەشق دەست بەسەر بارێکی چەکدا گیراوە کە بۆ حزبوڵای لوبنان ده‌ڕۆشت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سنوورەکانەوە دوای چاودێری و بەدواداچوون، ئەنجام دراوە.

چاودێران دەڵێن، حزببوڵا لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێك لە دەرچە گرنگه‌كانى لەدەست داوە، کە گرنگترینیان دەرچەی سووریایە و پێشتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ لە ئێرانەوە چەک دەگەیشتە ده‌ستیان.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان، دانی بەوەدانا کە حزبه‌كه‌یان ڕێگاکانی دابینکردنی لە سووریا لەدەست داوە.

قاسم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “باوەڕمان بەوە نییە ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری لەسەر لوبنان هەبێت، هیوادارین سووریا وه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌ى ده‌یخوازێت، سه‌قامگیر ببێت”. هه‌روه‌ها گوتیشی: “ناتوانرێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ بڕیار له‌سه‌ر حوکمڕانە نوێیەکانی سووریا بدرێت تا دۆخەکە سەقامگیر دەبێت، هیوادارین هەماهەنگی لە نێوان گەلانی سووریا و لوبنان و حکوومەتەکانی هەردوو وڵاتدا ڕوو بدات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى نوێی يوونامى كۆبووه‌وه‌

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت

سەڵاح