zagros news agency

مه‌سرور بارزانی: ئامانجی هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری پابه‌ندبوونه‌ به‌ جۆرێكی داهات

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 10ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک كرده‌وه‌، کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا گوتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، پێش دوو ساڵ ئێمە هاتینە ئێرە بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە و ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ كردنەوەی ئەم پرۆژەیە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا كارێكی زۆر باش كراوە.

مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەم پرۆژەیە بێگومان كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر بازرگانیشدا هەیە، ئێمە لەمێژە هەوڵێكی جددیمان داوە كە كوردستان بە بازاڕەكانی جیهانییەوە گرێ بدرێن، بۆ ئەوەی دەرگای هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دونیا بكەینەوە. ئێمە سەركەوتوو بووین لەوەی كە بتوانین بەرهەمی كشتوكاڵیی لە كوردستان بەرەو وڵاتانی كەنداو و هەندێك وڵاتی دیكەش بنێرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاكرێ… ژمارەیەکی ئەندامی یەکێتی و نەوەی نوێ پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد

سەڵاح

دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو

سەڵاح

دۆخی ژیان لە کەرتی غەززە وایکردووە گەنجەکان ئاوات بە مردن بخوازن

یاسین