zagros news agency

بۆ یەكەمجار قوتابییان دەتوانن نمرەكانیان بە دیجیتاڵی وەربگرنەوە

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار ئەپڵیكەیشنی ئی – هەڵسەنگاندن كارا دەكات و سەرجەم قوتابییانی قوتابخانە و پەیمانگا حكوومییەكان دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە نمرەكانی وەرزی یەكەمیان بە دیجیتاڵی وەربگرنەوە.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند “بۆ یەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکان ملیۆنێك و 763 هەزار و 672 قوتابی لە 6 هەزار و 935 ناوەندیی خوێندنی حکوومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە”.

راشیگەیاند “لە ئێستاوە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) و لە هەموو قوتابخانە و پەیمانگە حکوومییەکان، قوتابیان و بەخێوکارانی قوتابیان دەتوانن نمرەکانیان ببینن کە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپ گرتنن تا ببێتە ئەنجامی کۆتایی)”.

هەروەها رایگەیاند “پاش RUN کردنی کۆتایی سیستمی ئی – پەروەردە، نمرەكان دەبنە ئەنجامی کۆتایی”.

وەزارەتی پەروەردە پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ داخڵبوونی ئەپڵیكەیشنی ئی – پەروەردە، قوتابییان دەتوانن لە رێگەی سیریاڵی قوتابی كە لەسەر کارتی نمرەکەی هەیە داخڵی ئەپڵیكەیشنەكە بن، هەروەها ڕێکەوتی لە دایکبووونی دەبێتە وشەی نهێنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێزان نوری مالیكی و هومام حمودی دەكات

دڵشاد

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتایی خولی یاسادانانی خۆی دیار دەکات

سەڵاح

حوسیی یەمەنی هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری چینی

یاسین