zagros news agency

لەماوەی 72 کاتژمێردا 35 چەکداری سەر بە ڕژێمی پێشووی ئەسەد کوژران

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـ1-2025، ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا، چەکدارانی سەر بە حکوومەتی نوێی سووریا 35 چەکداری سەر بە ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەدیان کوشتووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا ‘سانا’ لەزاری دەسەڵاتدارانی سووریاوە بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی سووریا رایانگەیاندووە ” کۆمەڵێک تاوانباران دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و پێشێلکارییان دژی خەڵکی مەدەنی کردووە و خۆیان وەکو هێزە ئەمنییەکان نیشانداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا 35 کەس کوژراوە، جەختیشی کردەوە، زۆربەی ئەوانەی کوژراون چەکدارانی پێشووی حکوومەتی ئەسەد بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوید ئۆستن:ئێران هێرشبکاتەسەر ئیسرائیل روبەڕوى لێکەوتەى جددى دەبێتەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە

سەڵاح

کۆنگرێسی ئەمەریکا دانی به‌سەرکەوتنی ترامپ نا

سەڵاح