zagros news agency

هەرێمی کوردستان و هەرێمی مۆرسیای ئیسپانیا پەرە بە پەیوەندییە گەشتیارییەکان دەدەن

لە پەراوێزی کار و چالاکییەکانی 51ــەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری (FITUR)، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سەرۆکایەتیی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، بە یاوەری ڕاوێژکاری یاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بە ئامانجی بەبازاڕکردن بۆ گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و ناساندنی وەک ڕووگەیەکی گەشتیاری، لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیاکانی بەشداربوو لە پێشانگە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خوان باستیا، نوێنەری کۆمپانیاکانی هەرێمی مۆرسیا لە ئیسپانیا، ئەمەل جەلال بەوردی تیشکی خستەسەر کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان خاوەن بنەمای بەهێزی گەشتوگوزارە و بۆ ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی گەشتوگوزار گونجاوە، هاوکات ئامادەبووانی ئاشناکرد بەو ئاسایش و تەناهی و گیانی میواندۆستییەی کە لە کوردستان هەیە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستيی دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی مۆرسیا بە ئامانجی برەودان بە پەیوەندییە گەشتیارییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌فه‌رمی ئیسرائیل كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌ماسی راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌كه‌ش گومانی هه‌یه‌

سەڵاح

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

سەڵاح

گەڕانەوەی بەرفراوانی پەنابەرانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە

یاسین