zagros news agency

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا باس لە ڕەشەکوژیی لەم وڵاتە دەکات

بە گوتەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ، چەکدارانی سەر بە حکوومەتی نوێی سووریا لە ماوەی سێ ڕۆژدا لانیکەم ٣٥ کەسیان بە شێوەیەکی “خۆسەرانە” لە سێدارە داوە.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا کە بارەگاکەی لە لەندەنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی کانوونی دووهەم، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، زۆربەی لەسێدارەدراوەکان فەرمانبەری دامودەزگا حکومییەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون.
لە ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەدا هەروەها هاتووە، دەیان ئەندامی گرووپە چەکدارەکان کە لەژێر پەیوەستی و کۆنترۆڵی حکومەتی نوێدان، بەهۆی بەشداریکردن لە “کردەوەی ئەمنی” لە ناوچەی حمص دەستگیر کراون.
پێش ئەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) ڕاپۆرتی دابوو، حکومەتی نوێی سووریا ئەندامانی “گرووپێکی تاوانکار”ی تۆمەتبار کردووە، لە کاتی “کردەوەیەکی ئەمنیدا خۆیان وەک ئەندامانی دەزگایەکی ئەمنی ناساندووە و کرداری نایاساییان ئەنجام داوە”. لە ڕاپۆرتی سانادا باسی وردەکاریی زیاتر نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلۆن ماسک هۆشداری دەدات دەربارەی نێتفلێکس

یاسین

خەسرۆ گۆران : پارتی دەبێتە هێزی یەكەمی مووسڵ

سەڵاح

بۆ واژووكردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك میری کوێت لە ئەنقەرەیە

سەڵاح