zagros news agency

فه‌ره‌نسا: چاوەڕێین لەمساڵدا وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغی زۆرباش لە پرۆسەی چاکسازی ببڕێت

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى عه‌بدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت، پێشوازی لە یـان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسيی یاوەری کرد و باس لە ڕەوشی ئەمنی و سیاسيی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

پرسی چاکسازی و بنیاتنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتيی سەربازی، دامەزراندنی 6 فیرقـەی پیادە لە ئێستادا و هەوڵدان بۆ بنیانتانی فیرقەی زیاتر لەژێر سەرکردایەتيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا، تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە بوو.

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند “ئامانجی وەزارەت بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانيی کوردستانییە، کە لەم پێناوەشدا هەوڵەکانمان چڕکردوونه‌ته‌وه‌ و بەردەوام و پێداگرین لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی“.

کونسولی گشتیی فەرەنسا، دڵخۆشيی خۆی دەربڕی و پەیامی پاڵپشتی و پشتیوانيی گەل و حکومەتی فەرەنسای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوه‌ و ڕایگەیاند: دڵخۆشین و چاوەڕێین لەمساڵدا وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغی زۆرباش لە پرۆسەی چاکسازی ببڕێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ دابەزی

یاسین

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مینحه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌سه‌ر ڕزگاربوانی ده‌ستی داعش كرا

دڵشاد

ئیداره‌ی کۆچبه‌رانی ئەمریکا نزیکه‌ی 400 ئێرانیایی ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان

سەڵاح